ئاکام هاشم. فۆتۆ: یانەی هەولێر
کێ بانگهێشت کراوە؟
پێكهاته‌ی عێراق ده‌ستنیشان كرا و ئاكام هاشمی تێدا نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە پێكهاته‌ی کۆتایی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026ی راگەیاند، به‌ڵام ئاكام هاشم یاریزانی هه‌ولێر بانگهێشت نه‌كراوه‌ته‌وه.
عێراق له رۆژانی 21 و 26ی ئه‌م مانگه، دوو یاری به‌رامبه‌ر فلیپین له به‌سڕه و له مانێلا ئه‌نجام ده‌دات.
پاڵاوتنه‌كان دووانه‌ن و بۆ مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027ن.
پێكهاته‌كه‌ی كاساس به‌م جۆره‌یه:
جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل، محەمەد ساڵح، رێبین سۆلاقا، زەید تەحسین، مه‌ناف یونس، فرانس پوترس، سەعد ناتق، مستەفا سەعدون، حوسێن عەلی، میرخاس دۆسکی، زه‌ڕغام ئیسماعیل، ئەمیر عه‌ماری، سەفا هادی، ئوسامە رەشید، زیدان ئیقبال، عه‌بدولڕه‌زاق قاسم، لوئه‌ی عانی، عەلی جاسم، بەشار ره‌سن، مۆنته‌زر مەجید، حەسەن عەبدولکەریم، ئیبراهیم بایش، ئەحمەد یاسین، یوسف ئەمین، ئەیمەن حوسێن و موهەننه‌د عەلی.
جێی سه‌رنجه ئاكام هاشم یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر، كه له جامی ئاسیای 2023 كه مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له قه‌ته‌ر كرا، له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره بانگهێشت نه‌كراوه‌ته‌وه.
بڕیارە هەینی داهاتوو شاندی هەڵبژاردەی عێراق بەرەو بەسرە بەڕێبکەون، بۆ چوونە ناو کەمپێكی مەشق و راهێنانی داخراو، وەک ئامادەکاری بۆ هه‌ردوو یارییەکە.
هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکاندا بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ پێشەنگی ریزبه‌ندی کۆمەڵەکه‌ی شه‌شه‌می گرتووه، ڤێتنامیش به 3 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه، هه‌روه‌ها فلیپین و ئیندۆنیسیا هه‌ریه‌كه‌ی خاڵێكیان هه‌یه و له پله‌ی سێیه‌م و چواره‌من.