یانەی ریال مەدرید. فۆتۆ: X
لە یاریگەی خۆی یاریی دەکات
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌یكات به حه‌وت خاڵ جیاوازی؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له خولی ئیسپانیا و له گه‌ڕی 28دا یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌لی هه‌یه جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ جیرۆنا بۆ حه‌وت خاڵ به‌رز بكاته‌وه، كاتێك له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 8:30 له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت و ریال مه‌درید به‌بێ بێلینگهام یاریی ده‌كات، كه دوو یاری راگیراوه.
ریال مه‌درید ئێستا له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه به 66 خاڵ و جیرۆناش، كه ئه‌م گه‌ڕه بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئێستا له پله‌ی دووه‌مه به 62 خاڵ.
هه‌ر له خولی ئیسپانیا، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11:00 ریال بێتیس و ڤیاڕیال رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.