چەند ئەندامێک کشانەوە

هەڵبژاردنی کۆمەڵەی نابینایانی دهۆک بە کێشەوە بە رێوەچوو

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ماوەی 18ساڵە هەڵبژاردن بۆ کۆمەڵەی نابینایانی دهۆک ئەنجامنەدراوە و ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکدا هەڵبژاردنەکە ئەنجام درا، بەڵام ژمارەیەک ئەندامی کۆمەڵەکە لە هەڵبژاردنەکە کشانەوە و ناڕازین لە چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.

15 کەس خۆیان کاندید کردبوو لەو ژمارەیە سێ بەربژێر کشانەوە و لە هۆڵەکە چوونە دەرەوە.

ڤەنێر عادل، ئەندامی کارگێڕی کۆمەڵەی نابینایان لقی دهۆک بە 964ـی وت، ئەوان لەگەڵ چەند ئەندامێکی تر لە هەڵبژاردنەکە کشاونەتەوە بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی هەڵبژاردنەکە تەواو نەبووە، کەمتر لە 10% ئامادەبوون بۆ دەنگدان و 1068 ئەندام لە کۆمەڵەکە تۆمارراون کەچی کەمتر لە 400 کەس بەشداری کردووە.

وتیشی، هەڵبژاردنەکە رەتدەکەنەوە و یاسایی نیە و رەنگە دەستێکی لە پشتەوەبێت، ئەوان رۆژانە دەوامیان کردووە و لە پشووەکانیشدا لەوێ بوون بۆیە خۆیان بە مافخوراو دەزانن ئەنجامی ئەڵبژاردنەکەش رەتدەکەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەولێر نابینایان بێ گرفت و بەتەنیا دەتوانن لەبازاڕ ...

لە هەولێر نابینایان بێ گرفت و بەتەنیا دەتوانن لەبازاڕ رێ بکەن