لە هەولێر
برینداری تەقینەوەکەی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور گیانی بەخشی
964+
شۆڕش عەبدوڵا
کەمێک بەر لە ئێستا برینداری رووداوی تەقینەوەکەی بەشی ئەندازەیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور گیانی بەخشی.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەشی ئەندازەیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بەهۆی تەقینەوەی مینێک دوو کارمەندی پاسەوانی سنوور گیانیان بەخشی و یەکێکی دیکە بریندار بوو، بەڵام دوای کەمتر لە کاتژمێرێک ئەو کارمەندی بریندار بوو گیانی بەخشی.
مقەدەم سامی ئیسماعیل وتەبێژی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بۆ 964 وتی، رووداوەکە لەکاتی راهێنان بووە، لە کۆگایەکی فەرماندەیی مینێک تەقیوەتەوە، دوو کارمەندیان خەڵکی هەولێرن و ئەوەی دیکەیان خەڵکی ئاکرێیە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکی سەربازی تەرمی هەر سێ کارمەندەکەی پاسەوانی سنوور بە خاک بسپێردرێت، ئەمەش بەپێی وتەی مقەدەم سامی ئیسماعیل.
لە عێراق سێ ناوچەی هێزەکانی سنور هەیە، ناوچەی یەک، ئەرکی پاراستنی سنوری هەرێمی کوردستانە، کە بارەگاکەی لە هەولێرە لە کانی قرژاڵە، کۆی ئەندامانی ئەو فەرماندەییە نزیکەی شەش هەزار و 500 سەربازە.