نوێنەری سەیارە بێ سەرەتاکان: حەقمان نییە بەسەر ئەوانەی سەرپێچی دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە ئێستادا چەندین ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستیان بەسەر گیراوە و نوێنەرەکەشیان دەڵێت، ئەوان حەقیان بەسەر ئەو کەسانەوە نییە کە سەرپێچی دەکەن.

ئومێد محەمەد، نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی وتی، لە دوێنێ چوارشەممەوە، کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستیان بەسەر گیراوە لە گەرمیان.

ئەو دەڵێت “کەسانێکی لە یاسا دەرچوو ئۆتۆمبێل دێنن بەبێ گوێدانە یاسا، بۆیە نوێنەریان ناردووەتە لای بەرپرسانی کەلار بۆ ئازادکردنی ئەو 20 ئۆتۆمبێلەی دەستیان بەسەر گیراوە”.

باسی لەوەسکرد، کەسانێک هەن دەیانەوێت ناوی ئەو ئۆتۆمبێلانە بزڕێنن و كێشەیان بۆ دروست بکەن.

بەگوێرەی قسەی ئەو نوێنەرە، لە ئێستادا ژمارەی سەیارە بێ سەرەتاکان نزیکەی 50 هەزار دەبن لە هەرێمی کوردستان.

964+ دەزانێت، لە ئێستادا لە پێشانگاکاندا کڕین و فرۆشتن بە سەیارەی بێ سەرەتا دەکرێت و نرخیان بەرزە.

بەپێی ناساندنی هاتوچۆ، سەیارەی بێ سەرەتا بریتیە مانفێست، تابلۆی بیانی، تابلۆی ساختە، بێ تابلۆ و ژمارەی كاتی ماوە بەسەرچوو.