گرافیك: 964+
سبه‌ینێ لیژنه‌ى بینینى مانگ كۆده‌بێته‌وه
لە چەند شوێن چاودێری بینی مانگ دەکرێت؟
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه، لیژنه‌ى بینینى مانگ له دیوانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستنیشانى یه‌كه‌مین رۆژى مانگى ره‌مه‌زان بكات و چەندین شوێنی بەرز دەستنیشانکراوە لیژنە لاوەکیەکان چاودێری بینی مانگ دەکەن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم به 964ـى وت، له رێگه‌ى لیژنه لاوه‌كییه‌كانه‌وه سبه‌ى ئێواره چاودێری بینینى مانگ ده‌كرێت و بڕیاری پێویست له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى مانگى ره‌مه‌زان ده‌درێت.
وتیشی “سبه‌ى له‌كاتى بانگى مه‌غریب له زۆربه‌ى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان چاودێری بینینى مانگ ده‌كرێت”.
له سلێمانى گڵه‌زه‌رده و له دهۆك چیاى زاوا و له ئیداره‌ى سۆران قه‌زاى چۆمان و له سنوورى هه‌ولێریش به‌رزترین شوێن كه پێده‌چێت له رواندز بێت لیژنه لاوه‌كییه‌كانى وه‌زاره‌ت چاودێری بینینى مانگ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر سبه‌ى مانگ بیندرا، ئه‌وان رۆژى دووشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌مین رۆژى مانگى ره‌مه‌زان و ده‌شڵێت “تا ئێستا روون نییه كه ئاخۆ سبه‌ى مانگ ده‌بیندرێت یان نا”.