دیمهنێكى رێگاكه به داخراوى... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى عەشیرەتی تاوگۆزی
به‌هۆكارى ئه‌منى نه‌كراوه‌ته‌وه
رێگاكه‌ى سه‌ر به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت، به‌م زووانه رێگاى سه‌ر به‌نداوى قه‌زاكه‌یان به‌رووى هاوڵاتیاندا ده‌كه‌نه‌وه، كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه داخراوه.
هاوڵاتیانى گونده‌كانى تاوگۆزى شه‌میران، داوایان له به‌رپرسانى ده‌ربه‌ندیخان كردووه كه رێگاكه‌یان بۆ بكرێته‌وه كه سه‌نته‌رى قه‌زاكه به 30 گوندى سنووره‌كه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، به هۆى چه‌ند هۆكارێكی ئه‌منییه‌وه رێگاكه به‌ڕووى هاوڵاتیاندا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م زووانه ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “سبه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداو كۆده‌بینه‌وه بۆ هه‌رچی زووه رێگاكه به‌رووى هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه”.