دوای نزیکەی دوو کاتژمێر هێشتا ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازی کۆنتڕۆڵ نەکراوە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ئەگەرچی 11 تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن، بەڵام نزیک دەبێتەوە لە دوو کاتژمێر هێشتا ئاگرەکەی ئەو کۆگایەی ناوچەی پیشەسازی کۆنتڕۆڵنەکراوە.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 دەڵێت، بەهۆی ئەوەی کۆگاکە کەرەستەی بیناسازی و مادەی ئایزۆگامییە بۆیە زوو گڕ دەگرێت و تەشەنە دەکات.

کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ، کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی لە ناوچەی پیشەسازی هەولێر کەوتەوە.

شایەتحاڵەکانی شوێنی رووداوەکە دەڵێن، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام بەرگری شارستانی هیچ زانیاریەکی لەسەر هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نەخستوەتە روو.