لەیاریگای فەرەنسۆ هەریری

کلاسیکۆی کوردستان بە یەکسانبوون کۆتایی هات

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری یەکێک لە یارییە بەهێزەکانی گەڕی 19ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەخۆوە بینی.

هەولێر لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی دهۆک بوویەوە و یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوو یانە بە گۆڵێک کۆتایی هات.

هەولێر لە گێمی یەکەم لەڕێگەی یاریزان هێلیۆ مۆنتێرۆ لە خولەکی 29 گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایهات.

لە گێمی دووەم دهۆک باشتر بینراو لە خولەکی 56 یاریزان جەبار کەریم گۆڵی یەکسانی یارییەکەی بۆ دهۆک تۆمارکرد و کلاسیکۆی کوردستان بە یەکسان بوون بە کۆتا هات.

سبەی هاندەرانی دهۆک دێنە هەولێر؟

سبەی هاندەرانی دهۆک دێنە هەولێر؟