له‌هه‌ڵه‌بجه

120 یاریزانانى هونه‌رەکانی به‌رگرى توانا جه‌سته‌ییه‌كانیان نمایشكرد

964+

عومەر فەتاح – هەڵەبجە

په‌یمەنگەى هونه‌رى به‌رگرى پێشبڕكێیه‌كى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا جه‌سته‌ییه‌كانى 120 یاریزانى هەریەکە لە هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ربه‌ندیخان، سه‌یدسادق و خورماڵ كرده‌وه‌و تیایدا جگه‌ له‌نمایشى جومباز چه‌ند یاریه‌كى وه‌ك كیمى، پلانك، شناوى هه‌ڵگه‌راوه‌، عوقله‌و چه‌ند یاریه‌كى جۆراو جۆرى دیكه‌ ئه‌نجامدا.

سالار تاڵب سه‌رۆكى په‌یمانگەى هونه‌رى به‌رگرى و سه‌رپه‌رشتیارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌ 964ى وت، “ئامانجى ئه‌م پێشبڕكێیه‌ بۆ ئه‌وه‌بوو تواناى جه‌سته‌یی یاریزانانى خۆمان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌و مه‌شقه‌ى له‌هۆڵه‌كان ده‌یكه‌ن لێره‌ ئه‌نجامى بده‌نه‌وه‌.

له‌پێشبڕكێیەکە بێچوه‌شێران و پێشكه‌وتوان به‌شداربوون و توانیان به‌ باشترین شێوه‌ى نمایش و یاریه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.

خولی تێنس لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

خولی تێنس لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

یارییەکانی هونەری بەرگری لە شیلادزێ مەترسی لەناوچوونی...

یارییەکانی هونەری بەرگری لە شیلادزێ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە