چیرۆکی فێڵەکە باسکراوە

لە دەروازەیەکی سنووری تەنیا لەرێگەی وەسڵ 3 ملیار دینار گەندەڵی کراوە

964+

فەهمی نەبی

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوریەکان دەڵێت، بەهۆی جۆرێک لە گەندەڵی بۆیان دەرکەوتووە لەیەکێک لە دەروازە سنووریەکان بەهۆی فێڵکردن لە پسولەی گومرگی بە بڕی سێ ملیار دینار گەندەڵی کراوە.

عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتویەتی، لە مساڵدا توانیویانە گەورەترین ساختەکردن لە پسولەی گومرگی ئاشکرا بکەن، بەجۆرێک قەبارەی ساختەکردنە گەیشتووەتە سێ ملیار دینار.

وائیلی چیرۆکی فێڵکردن لەرێگەی پسولەی گومرگی بەمشێوەیە باسکردووە، “کاڵا هەبووە باجی گومرگی پێنج ملیۆن دینار بووە، بەڵام لە دەروازەکان ئەو فەرمانبەرە تەنیا 50 هەزار دیناری نووسیوە و هەر ئەو بڕە پارەیە هاتووە بۆ دەوڵەت، چوار ملیۆن و 950 هەزار دینار چووەتە گیرفانی ئەو کەسانەی گەندەڵییەکەیان کردووە”.

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنووریەکان دەڵێت: لەگەڵ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە رێکاری پێویست لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانە دەگیرێتە بەر.

لە 1.3.2024 حکومەتی عێراق بڕیاریدا سیستمی (ASYCUDA) کە کاری گومرگی لە کاغەزیەوە دەکات بە ئەلیکترۆنی لە بەندەری ئوم قەسر بخاتە بواری جێبەجێکردن، ئەم سیستمە بەشێوەی ئەلیکترۆنی خەمڵاندن بۆ گومرگی کاڵاکان دەکات، چەندین پشکنینی دیکەی ئەلیکترۆنی هەن، لەوانە پشکنینی پێشوەختە بۆ پاراستنی بەکاربەران، بەرنامەی لێخۆشبوونی گومرکی بەشێوەیەکی رێکخراو، بەرنامەی رێکخراو بۆ زانینی سەرچاوەی کاڵای هاتوو.

عومەر وائیلی وتویەتی، هیچ کاڵایەک تێناپەڕێت ئەگەر بە سیستم سۆناری بۆ نەکرێت، ئەمەش رێگری دەکات لە تێپەڕینی کاڵای قاچاخ.

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم:لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازەکان ...

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم:لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازەکان لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن