بەرامبەر هەولێر یاری هەبوو
لە خولی تۆپی دەست سلێمانی بوو بە یەکەم
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
یاری کۆتایی تۆپی دەست لە نێوان یانەی سلێمانی و هەولێر بە بردنەوەی یانەی سلێمانی کۆتایی هات.
ئاسۆ حەسەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی کوردستان بە 964ی وت، لە یاری کۆتایی خولی کوردستان یانەی سلێمانی توانی بە 39 گۆڵ سەر بکەوێت بەسەر یانەی هەولێردا، یانەی هەولێر لە یاری کۆتایدا ئاستێکی باشی پیشان نەدا، توانیان 21 گۆڵ بکەن.
ئەوەی خستەڕوو، لە داهاتودا لە پلاندایە خولی یاری تۆپی دەستی کچان بکەنەوە.
لە خولی کوردستان پێنج یانە بەشداریان تیادا کردبوو، یانەی سلێمانی بوو بە پاڵەوانی خولەکە.