كلاسیكۆی كوردستان
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر و دهۆك رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و نه‌ورۆزیش چاوی له بردنه‌وه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی لووتكه و كلاسیكۆی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له تۆپی پێ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی دهۆك ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕی 19 و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی ئه‌ستێره‌كان كاتژمێر 5:00 له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هانده‌رێكی زۆری هه‌ردوو یانه ئاماده‌بن.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتێكدایه یانه‌ی دهۆك له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه به 28 خاڵ، یانه‌ی هه‌ولێریش له پله‌ی 13یه به 20 خاڵ.
هه‌ردوو یانه دوێنێ پێنجشه‌ممه دوایه‌كه‌ی مه‌شقیی خۆیان له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ئه‌نجامدا.
ژیار گۆڤه‌ند یاریزانی یانه‌ی دهۆك، كه خه‌ڵكی هه‌ولێره، به 964ی وت، تیپه‌كه‌یان بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، ته‌نیا ئه‌گه‌ری هه‌یه دوو یاریزانیان به هۆی پێكانه‌وه یاریی نه‌كه‌ن.
وتیشی، گرنگه بتوانین یارییه‌كی جوان پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكه‌ین.
له لای خۆیه‌وه ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی وت، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه و هیچ كه‌موكوڕییه‌كی ئه‌وتۆی نییه.
یانه‌ی دهۆك له یاریی رابردوودا له یاریگه‌ی زاخۆ به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ كاره‌با یه‌كسان بوو، له به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی حدوود دۆڕا.
نه‌ورۆز یاریی هه‌یه
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڵام كاتژمێر 2:30 یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی سلێمانی، رووبه‌ڕووی یانه‌ی حدوود ده‌بێته‌وه.
نه‌ورۆز ئامانجی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یه، به تایبه‌تی كه دوو یاریی رابردوو بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه.
تیپه‌كه ئێستا له پله‌ی پێنجه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه به 27 خاڵ.