100 هەزار موچەخۆر کارتی بانکیان هەیە

تۆمارکردن لە “هەژماری من” گەیشتە زیاتر لە 220 هەزار

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی نوێترین ئامار، تۆمارکردن لە “هەژماری من” گەیشتووەتە زیاتر لە 220 هەزار مووچەخۆری حکومی و کارەکانی پڕۆژەکە لە حەوت شاری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.3.2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا کارتی بانکی بۆ زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆر گەڕاوەتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش سوودی دروستکردنی ئەو هەژمارەی بۆ فەرمانبەران دەستنیشان کردووە، کە بریتین لە:

*ئاگادارکردنەوە لە کاتی دابەشکردنی موچە.

*راکێشانی پارە لە هەموو ئامێرێکی ئای تی ئێم.

*سوودمەندبوون لە ژمارەیەکی زۆری خزمەتگوزارییە داراییەکان.

*لە سەرانسەری جیهاندا کاری پێدەکرێت.

*پاداشتی هاوبەشیکردن وەردەگریت.

*ئاسایشی دارایی باشتر بەدەستدەهێنیت.