مەڕێکی کرد بە خێر بۆ چاکبوونەوەی بەڕێوەبەرەکەی لە هەڵامەت
964+
هونەر فارس – گەرمیان
ئەفسەرێکی هاتوچۆی گەرمیان، مەڕێکی لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دا بە زەویدا و سەری بڕی، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرەکەیان هەڵامەتی هەبووە و ئێستا چاکبووەتەوە.
ئەحمەد هارون، پۆلیسێکی هاتوچۆیە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە حەوشەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان مەڕەکەی کردووەتە قوربانی.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بە +964ی وت “سەربڕینی مەڕەکە بەهۆی چاکبوونەوەی عەمید موحسین مەنسور بووە، کە بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی گەرمیانە و هەفتەیەکە هەڵامەتی هەبووە و نەهاتووە بۆ دەوام”.
ڤیدیۆی سەربڕینی مەڕەکە لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە لەناو تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی.