بەشێکی نوێ کرایەوە
ئایا نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین كراوه‌ته پاره؟
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
له‌مه‌ودوا له نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین به پاره‌یه‌كی كه‌م و به‌بێ سه‌ره‌گرتن، ده‌توانیت نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به سه‌ره و وه‌ك خزمه‌تگوزاری گشتی، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر ده‌مێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.3.3034 له نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین قاوشێكی تایبەت بە نه‌شته‌رگه‌ری كرایه‌وه و بڕیاره له 10 رۆژی داهاتوو یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری له‌وێدا بكرێت.
دکتۆر شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی راگەیاند، قاوشێكی دیكه‌ی تایبەت به نه‌شته‌گه‌ری كرایه‌وه و سەرجەم نەشتەرگەرییەکان کە لە نەخۆشخانەكه دەکرێن، له قاوشه نوێیه‌كه‌شدا ده‌كرێن، بەڵام بەرامبەر بڕە پارەیەک و نرخەکانیش مەرکەزین و وەک هەموو عێراق دەبێت.
هەروەها وتی، لە ماوەی دە رۆژی داهاتوودا یەکەم نەشتەرگەری به سیستمی “نیوه تایبه‌ت – سیمی پراڤیت” ئەنجام دەدرێت و پارەی نەشتەرگەرییەکانیش بۆ هەموو خەڵک ئاشکرا دەکەین.
نەخۆشخانەی خانەقین یەکێکە لە کۆنترین نەخۆشخانەکان و لە ساڵی 1959 دروست كراوه، به‌ڵام هێشتا كه‌موكوڕی هه‌یه و زۆر به‌شی پێویستی تێدا نییه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا