تەمەنی باخەکەی زیاتر لە 120 ساڵە

باخەوانێکی خانەقین: هۆکاری تامخۆشی پرتەقاڵی باخەکەم هی دار خورماکانە

راژان باجەڵان – خانەقین

باخەوانێکی خانەقین شەش جۆر داری پرتەقاڵی لە سێبەری دارخورماکانی باخەکەی چاندووە، دەڵێت: زەوی خانەقین بۆ بەرهەمهێنانی مزرەمەنییەکان زۆر گونجاوە و هۆکاری تامخۆشی پرتەقاڵەکان هی دارە خورماکانن.

باخەکانی خانەقین ساڵانە هەزاران تۆن بەرهەمی پرتەقاڵ، نارنج، لیمۆ و لالەنگی دەنێرن بۆ بازاڕەکان.

ئومێد جاوید خاوەن باخێکی بەتەمەنی خانەقینە بۆ 964 وتی، “شەش جۆر داری پرتەقاڵ و شەش جۆر داری لالەنگی لە باخەکەم هەن”.

ئەو باخەوانە ئەوەشی وت، “باخەکەم زیاتر لە 120 ساڵ تەمەنیەتی، هۆکاری باشی جۆری بەرهەمی پرتەقاڵەکەی بۆ سێبەری دار خورماکانی باخەکەیە کە وایکردووە هاوین و زستان لەژێر سێبەری ئەو دارانە گەشە بکەن”.