دیمەنێک لە پڕؤژەی یاریگەی تاجیات لە بەغدا. فۆتۆ:964
چەند هەزار کەس دەگرێت؟
گه‌وره‌ترین یاریگه‌ی وەرزشی له عێراق دروست ده‌كرێت
+964 بەشی عەرەبی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له باكووری به‌غدا گه‌وره‌ترین یاریگه‌ی وه‌رزشی به ناوی یاریگه‌ی “تاجیات” دروست ده‌كرێت و جێگه‌ی 95 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 سی بارهه‌ڵگری پڕ له كه‌لوپه‌لی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی یاریگه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاره‌كه بكرێته‌وه، كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق به 964ی وت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌رجه‌م په‌ڕاوه یاساییه‌كانی ته‌واو كردووه و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییه چاره‌سه‌ر كردووه، كه یاریگه‌كه بونیاد ده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار.
له ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیاكه به‌هۆی هه‌ندێك كێشه و گرفته‌وه كاره‌كانی له یاریگه‌كه راگرت.
هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ندازیارێكی پڕۆژه‌كه به 964یان وت، كه‌لوپه‌ل و ئالیاته‌كان له شوێنی پڕۆژه‌كه و بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كه ئاماده‌ن.
پێشتر بڕیار بوو یاریگه‌كه جێكه‌ی 60 هه‌زار كه‌سی تێدا ببێته‌وه، به‌ڵام ئێستا ره‌زامه‌ندیی سه‌ره‌تایی دراوه بكرێته شوێنی 95 هه‌زار هانده‌ر.
پڕۆژه‌ی یاریگه‌ی تاجیات، جگه له یاریگه‌ی سه‌ره‌كی، یاریگه‌یه‌كی مامناوه‌ندیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت به شوێنی دانیشتنی دوو هه‌زار هانده‌ر، هه‌روه‌ها یاریگه‌ی دیكه‌ی مه‌شق و هوتێلێكیشی تێدا دروست ده‌كرێت.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا عێراق هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له بونیادنانی یاریگه‌ی وه‌رزشی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرۆژه وه‌رزشییه‌كاندا ناوه، جگه له دروستكردنی یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕه، یاریگه‌ی حه‌بیبیه له به‌غدا دروست كرا، كه جێگه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها یاریگه‌ی زه‌وڕا نۆژه‌نكرایه‌وه، یاریگه‌ی كه‌ربه‌لاش دروستكرایه‌وه، ئێستا كار له یاریگه‌ی ئۆڵمپیی كه‌ركوك ده‌كرێت.