کێ خاوەنی بوو؟
زیاتر له یهك تۆن TNT لە دهۆک لەناوبران
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین – لقی دهۆک، بڕی هەزار و 150 كیلۆگرام لە TNT ماوەبەسەرچوو لەناوبران، كه بە شێوازی سووتاندن كۆتاییان پێهێنرا.
ئەم جۆرە TNTیهی ئەمڕۆ لە دهۆک لەناوبرا، بۆ کاروباری تەقاندنەوە و تەقاندنەوەی بەردی گەورە و زۆربەی جار بۆ تەقاندنهوهی شتێک بەکاردەهێنریت، ئەگەر لەبەردەست بێت مەترسی هەیە.
رێگر بێسفکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە دهۆک بە 964ی وت، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانیانەوە هەزار و 150 كیلۆگرام لە TNTماوە بەسەرچوو لەناوبرا و هەمووی سووتێندرا، بڕەکە هەموو لە لایەن کۆمپانیایهکی تایبەت بە نەوت کەوا لە دهۆک کاری دەکرد، بەکار دەهات، بەڵام ماوەی بەسەرچووبوو، رادەستی ئێمە کراوە و ئێمە لەناومان برد.
وتیشی، بڕەکە زۆر بوو، کەس ناتوانێت ئەم جۆرە لەناوببات، چونکە کاتێک ئێمەش لەناومان برد، بە سووتاندن لەناومان بردووە و بگرە بۆنەکەشی کاریگەریی دەخاتە سەر تەندروستیی مرۆڤ، بۆیە کاتێک ئاگرمان تێبەردا، دوورکەوتینەوە لە شوێنەکە.
ئاماژهی بهوهش دا، داواكارن خهڵك هاوكارییان بكهن و ههر هاوڵاتییهك “مین”یان بینی، ئاگاداریان بكهنهوه.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا