لۆگۆی وەزارەتی پەروردەی عێراق
پەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە؟
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێكی بۆ ناوه‌نده ئه‌هلییه‌كانی خوێندن ده‌ركرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له راگه‌یانداوێكدا رایگه‌یاند، مۆڵه‌تی ناوه‌نده ئه‌هلییه‌كانی خوێندن دوو ساڵ جارێك له بری ساڵانه نوێ ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، دوای ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری په‌روه‌رده، بڕیاریان دا مۆڵه‌تی ناوه‌نده ئه‌هلییه‌كانی له بری ساڵانه، دوو ساڵ جارێك مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، میكانیزمێكی نوێ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه و رێنماییی تازه‌ی بۆ داده‌نرێت، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده دیاریی ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، به 964ی راگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ندی هیچ رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق نین و رێنمایی خۆیان هه‌یه.