سبەنێ بارانی بە لێزمە دەبێت

ئەمڕۆ هەور و نمە باران دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەگەل ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە لەکاتەکانی شەودا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سنووری باشووری پارێزگای کرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کەمی هەیە لە دوای نیوەڕۆوە.

هەربەپێی پێشبینییەکان سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و لە دهۆکیش بارانی بە لێزمە دەبارێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 6.3.2024
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 15 – 20 )کم/س
ئاراستەی با / باکووری رۆژهەڵات.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 16
سلێمانی: 14
دهۆک: 13
زاخۆ : 14
هەڵەبجە : 14
کەرکوک : 18
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران: 5
گەرمیان: 20