گرافیکی 964 بۆ نرخی نەوت
نرخەکەی جێگیرە
نەوت بۆ ئەمڕۆ لە خوار 83 دۆلارەوەیە
توانا نەقی
چەند رۆژێکە نەوت نرخەکەی هەر لە سەرووی 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە دوێنێوە دابەزینى بەخۆیەوە بینى و لە خوار 83 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەپێى نرخەکان لە بۆرسەى نەوتى جیهانى، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 82 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخى یەک بەرمیل نەوتى سووکى تەکساسیش بە 78 دۆلار و 36 سەنتە و بەڕێژەى 0.21% لە چاو دوێنێدا بەرزبووەتەوە.
چەند رۆژێکە نرخى نەوت لە ئاستێکى مەیلەو جێگیردا بە بەرزى مامەڵەى پێوە دەکرێت و هەر لە خانەى 83 دۆلارە، ئەو بەرزبوونەوەیەش زیاتر پەیوەستە بە ناسەقامگیرییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە تایبەت رووداوەکانى دەریاى سوور و بە ئامانجگرتنى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.