هەندێ کاتی پێویستە
كێشه‌ی فه‌یسبوك و ئینستاگرام چاره‌سه‌ر بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كێشه‌ی داخرانی هه‌ردوو پلاتفۆرمی فه‌یسبوك و ئینستاگرام چاره‌سه‌ر بوو، كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك بوو دووچاری كێشه هاتبوو.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كێشه‌ی فه‌یسبوك و ئینستاگرام چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌كاونته‌كان قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت و هه‌ندێك كاتی پێویسته.
كۆمپانیای مێتا، كه خاوه‌نداریه‌تیی هه‌ردوو پلاتفۆرم ده‌كات، هێشتا له باره‌ی چاره‌سه‌ربوونی گرفته‌كه هیچ زانیاری رانه‌گه‌یاندووه.
به‌ڵام پێشتر رایانگه‌یاند، كه ئاگاداری كێشه‌كه‌ن و خه‌ریكن چاره‌ی ده‌كه‌ن.
كێشه‌كه‌ی ئێستای فه‌یسبوك و ئینستاگرام ئه‌وه‌بوو، نه‌ده‌توانرا بچیته ناوییه‌وه و یوزه‌ر و پاسوردیشی قبوڵ نه‌ده‌كرد، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆش هه‌موو ئه‌كاونته‌كان داخران و یوزره‌كانی ده‌ركرده ده‌ره‌وه.
فه‌یسبوك و ئینستاگرام، دوو پلاتفۆرمی سۆشیال میدیان و زیاتر له ملیارێك كه‌س له جیهاندا به‌كاریان ده‌هێنن، به تایبه‌تی پلاتفۆرمی فه‌یسبوك.