پێشتر نزیکەى 500 کەوى دیکەى ئازاد کردووە

هاوڵاتیەک لەسلێمانی 100 کەوى ئازاد کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا

هاوڵاتییەکى شارى سلێمانى 100 کەوى لە پارکى هەوارى شار ئازادکرد و ساڵى رابردووش 400 کەوى دیکەى ئازاد کردبوو.

شەریفی حاجی رەسوڵ، خاوەنى بیرۆکەکەیە و هەفتەى رابردوو 20 کەوى ئازاد کردبوو، ئەمڕۆش بە ئامادەبوونى پارێزگارى سلێمانى لە پارکى هەوارى شار 100 کەوى دیکەى ئازاد کرد.

ئەو هاوڵاتییە وەک خۆى دەڵێت، دۆستى ژینگەیە و حەز بە بینینى باڵندە و ئاژەڵى کێوى دەکات، هەربۆیە پارەى بەو باڵندانە داوە و ئازادى کردوون.

ئەو جگە لەو 120 کەوەى ئەمڕۆ و هەفتەى رابردوو ئازادى کردوون، ساڵى رابردووش 400 کەوى دیکەى لە شینکایەتى و سەفرە و زەرونى ناوچەى ماوەت ئازاد کردبوو.

داواش لە هاوڵاتییان دەکان، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بپارێزن و واز لە قڕکردنیان بهێنن.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

داواده‌كرێت ناوچه‌ی پارێزراو بۆ باڵندە و ئاژه‌ڵە کێو...

داواده‌كرێت ناوچه‌ی پارێزراو بۆ باڵندە و ئاژه‌ڵە کێوییەکانی كوردستان دروستبكرێت