شۆفێران ئاگادار بن

لەمڕۆوە کامێرا جێگرەکەی ژێر پردی یەکتربڕی ئارام سەرپێچییەکان تۆمار دەکات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

شۆفێران ئاگادار بن، کامێرا جێگرەکەی ژێر پردی یەکتربڕی ئارام لە سلێمانی بە فەرمی کەوتووەتەکار و ئیدی لەمڕۆ بەدواوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکات.

ئەو کامێرایە زیاتر لە هەفتەیەکە لەو شوێنە دانراوە و تا ئەمڕۆ بەشێوەی تێست خرابووەکار، بەڵام لە کاتژمێر 8:30 خولەکەی بەیانی ئەمڕۆوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکات و یەک ئۆتۆمبێلی لەدەست دەرناچێت.

عەقید شعریە عەلی لێپرسراوی بەشی کامێراکان لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیارە لە دوو شوێنی دیکەش کامێرای تۆمارکردنی خێرایی دابنێن، ئەو دوو شوێنەش شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود خوار نەخۆشخانەی شار و شەقامی هەواری شار لە ئاستی یەکتربڕی والیـن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لەژێر یەکتربڕی ئارام لە سلێمانی کامێرای تۆمارکردنی خێ...

لەژێر یەکتربڕی ئارام لە سلێمانی کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا