لە چەند یاری؟
مێسی گه‌یشته 500 گۆڵ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تیپه‌كه‌ی مێسی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و مێسییش ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 500 گۆڵ.
له خولی ئه‌مریكا، جل په‌مه‌ییه‌كان، یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی به پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتییان برده‌وه، له‌و یارییه‌ی له گه‌ڕی سێیه‌می خولی ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سوارێز دوو گۆڵی یه‌كه‌می ئینته‌رمه‌یامی تۆمار كرد و دوای ئه‌ویش رۆبه‌رت تایله‌ر گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد.
ئینجا رۆڵی مێسی ده‌ستیپێكرد و له خوله‌كه‌كانی 57 و 62 دوو گۆڵی تۆمار كرد.
مێسی به‌م دوو گۆڵه، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 500 گۆڵ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا و له كۆی 586 یاری.