بازاڕیی بکە

لەمەولا پاسپۆرتەکەت وەک کارتی بانکی بەکاربهێنە

+964
دیلان محەمەد جەزا

پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی رۆژ بە رۆژ تایبەتمەندی نوێی تێدا دەردەکەوێت، ئێستا دەتوانیت لە رێگەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنییەوە بازاڕی بکەیت.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964 وت، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، کوالێتی زۆر بەرزە و چیپی تایبەت بە هەڵگرتنی زانیاری کەسی هەڵگری تێدایە، پاسپۆرتەکە خۆی دەناسێنێت لە ئامێرەکاندا.

باسی لەوەش کرد، ئێستا تایبەتمەندییەکی دیکە هاتووەتە کایەوە لە پاسپۆرتە نوێیەکەدا و لە وڵاتی چین کاری لەسەر دەکرێت، هاوڵاتی کارتی بانکی هەیە و بیری دەچێت تەنیا مۆبایل و پاسپۆرتەکەی پێیە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەنیا بەکارهێنەر پاسپۆرتەکەی دەخاتە سەر مۆبایلەکەی، لەبەر ئەوەی ئیمزای ئەلیکترۆنی و پەنجەمۆری تێدایە و پاسپۆرتەکە بە مۆبایلەکەی دەناسێنێت و لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە دەتوانێت بازاڕی خۆی بکات لەسەر کارتی بانکییەکەی.

وتیشی: پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی خزمەتگوزاری دیکەی تێدایە و لە داهاتوودا بەردەست دەبن بۆ هاوڵاتیان و دەتوانرێت سوودی لێ ببیندرێت”.

پاسپۆرتی سلێمانی لە دروستبوونیەوە تا ئەم ساتە، زیاد لە دوو ملیۆن و 100 هەزار پاسپۆرت دراوە بە هاوڵاتیان.

بە تەنیا لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 200 هەزار هاوڵاتی بوونەتە خاوەنی پاسپۆرت، لە مانگی حەوتی ساڵی رابردووشەوە تا ئیستا نزیکەی 50 هەزار هاوڵاتی بوونەتە خاوەنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پاسپۆرتی گەرمیان بوو بە ئەلیکترۆنی

پاسپۆرتی گەرمیان بوو بە ئەلیکترۆنی