16 کەسن

باندێکی “نێودەوڵەتی” بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە هەرێم و عێراق هەماهەنگیان کردووە لە دەستگیرکردنی 16 بازرگانی مادەی هۆشبەر کە لەنێو “تۆڕێکی گەورەی” بازرگانیکردن بەو مادانە لە بەسرە کاریان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.3.2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم رایگەیاند، ئەو 16 کەسە وەک باندێکی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی لە بەسرە کاریان کردووە و لە چەند رۆژی رابردوودا توانراوە دەستگیر بکرێن.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەستگیراوە بەسەر 40 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و دەستگیرکراوەکان بەگوێرەی یاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

دوێنێش، بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لەبازگەیەکی ئاسایشی سنووری هەولێر، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە پێنج کیلۆ مادەی کریستاڵیان لابووە.

دوو بارزگان بە پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

دوو بارزگان بە پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران