کابان وادەڵێت
“کاری ئینتەرناشناڵم بەدەستەوەیە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
خانمە ئەکتەری لاو کابان، بەمزوانە لە هونەری ئینتەرناشناڵ دەردەکەوێتەوە و دەشڵێت، تا کاری هونەری زۆربێت باشترە ئەگەر خراپیش بێت.
کابان لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا لەناو درامای کوردی دەرکەوت و بە ماوەیەکی کەم ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “کاری هونەریم نوێم بەدەستەوەیە لە دەرەوەی بازنەی کوردستان، ئینتەرناشناڵە، هاوکات چەند دراما و فیلمێکی سینەمایی”
دەربارەی ئەو کارە هونەریانە ئێستا هەیە کابان دڵخۆشە و پێی وایە ئەگەر خراپیش بێت باشترە کاری هونەری بەردەوام بێت و نەوەستێت، بە پێچەوانەوە رەخنەی لە سۆشیال میدیا هەبوو کە کەسانێک تەداخولی هەموو شتێک دەکەن و سنور نەماوە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح