ئەمەتان دەزانی!

دۆمەڵان پێستی مرۆڤ بە گەنجێتی دەهێڵێتەوە

ئەحمەد مستەفا

سەرەرای ئەوەی بەها و نرخەکەی هاوتای گۆشتە، سودەکەشی کەمتر نییە ئەوەتا بە قسەی ئەندازیارێکی خۆراک بێت، دۆمەڵان هۆكارێكە بۆ مانەوەی پێست بە گەنجێتی و بەردەوام خانەكانی پێست نوێ دەكاتەوە.

دۆمەڵان لەو رووەکە دەوڵەمەندانەیە کە ماددە خۆراکییە گرنگەکانی تێدایە، و کالۆریی و چەوریی کەمە و بڕی 70%ی پێویستی جەستە بۆ بەشێکی گرنگی ڤیتامین و کانزاکان دابیندەکات.

تایبەتمەندییەکی دیکەشی هەیە، هەر خواردنی خۆش نیە، بەڵکو لەرووی بەها و نرخەوە بە هاوتای، نرخی گۆشت دەفرۆشرێت قانع فاروق، ئەندازیاری خۆراک لە بارەی دۆمەڵان بۆ 964 وتی، رووەكێكی سروشتییەو لە بەهاراندا دەڕوێت و خواردنێكی بەتامەو لە ڕووی تەندروستیشەوە چەندین سوودی بۆ مرۆڤ هەیە، ئەو ئەندازیارە لەبارەی سوودی دەرمانی چارەسەری دۆمەڵانەوە بە گوێرەی توێژینەوە زانستیەكان شیکاری بۆ چەند سودێک کردووە لەوانە؛

1- دۆمەڵان زیاتر لە 15 جۆر پرۆتینی تێدایە.
2- بۆ كۆنتڕۆڵكردن و هاوسەنگكردنی شەكرە بەسوودە.
3- بەخۆراكێكی وزە بەخشی سروشتی دادەنرێت.
4- هۆكارێكە بۆ مانەوەی پێست بە گەنجێتی و بەردەوام خانەكانی پێست نوێ دەكاتەوە.
5- پێش لە نەخۆشییەكانی جگەر دەگرێت بە تایبەتی شێرپەنجەی جگەر.
6- لە بواری دروستكردنی بۆن و رۆنە سروشتیەكاندا بەكاردێت.
7- بۆ چارەسەری قەبزی و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس بەكاردێت.
8- بۆ هەڵامەت بەسوودەو كەسی تووشبوو زۆر بە خێرایی چاكدەكاتەوە.
9- بۆ بەهێزكردنی مووی ریش و قژ بەسوودە.