سەگە بێلانەکانی دهۆک دەحەسێنەوە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
شوێنێک بۆ سەگە بێلانەکانی پارێزگای دهۆک دروست دەکرێت. بڕیارەکە هی ئیدارەی شارەکەیە و 323 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
964+ دەزانێت، شوێنەکە لەسەر رووبەری چوار دۆنم زەوی دەبێت و دەکەوێتە ناوچەی شکەوت هنارکێ لە سنووری قەزای سێمێل.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک بە 964+ـی راگەیاند: پڕۆژەکە جگە لە شوێنی حەوانەوە و بەخێوکردن، هاوکات تیمێکی تەندروستی بەردەوام پشکنینیان بۆ دەکات.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەنها سەگە بێلانەکان دەگرێتەوە، بەڵام دواتر، پشیلە و ئاژەڵی تریش لەخۆ دەگرێت.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان، سەروی 10 هەزار سەگی بێلانە لە سنووری پارێزگای دهۆک هەن، هاوکات سەروی 200 گوێدرێژ و ئەسپی بێلانە و پشیلە بوونیان هەیە.
“ئامانج لە دروستکردنی پڕۆژەکە ئەوەیە ئەو ئاژەڵانە لە گەرما و سەرما ببپارێزین، هاوکات ئەوانەی نەخۆشن چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت”، ئیسماعیل مستەفا وای وت.