ئەم ئێوارەیە

یانەی زاخۆ لەیاریگای خۆی سێ خاڵی لەیانەی زەوڕا وەرگرت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی زەوڕا کرد و توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی میوان بباتەوە.

سەرەتای یاریەکە هەردوو یانەکە بەهێزەوە دەرکەوتن و چەندین هێرشیان بۆسەر گۆڵی یەکتر برد، لە خولەکی 41 فڕانک سیدریکی بەڕازیلی بەلێدانی سەر گۆڵێکی بۆ زاخۆ تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە بەچەند گۆڕانکاریەک جۆشی زیاتریان بەیاریەکەدا، بەڵام ئەنجامەکە هەر وەک خۆی مایەوە و یانەی زاخۆ سێ خاڵی بەدەستهێنا.

تەڵاڵ بەلوشی، راهێنەری یانەی زاخۆ بۆ 964 دەڵێت: بردنەوە لە یانەی زەوڕا ئاسان نەبوو، سوپاس بۆخوا توانیمان سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ بەدەستبهێنین، و سەرکەوتنەکان بەردەوام دەبن.

یانەی زاخۆ بەدەستهێنانی ئەم سێ خاڵە توانی بەکۆکردنەوەی 28 خاڵ رێزبەندی سێیەمی خولەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

یانەی زاخۆ داوای گۆڕینی ناوبژیوانی یاریەکەی لەگەڵ زەو...

یانەی زاخۆ داوای گۆڕینی ناوبژیوانی یاریەکەی لەگەڵ زەوڕا کردووە