زاخۆ

تەرمى کەسێک دۆزرایەوە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نیوەڕۆى ئەمڕۆ، تەرمى کەسێک لە رووبارى خابوورى زاخۆ دەرهێنرایەوە و پۆلیسیش گومان دەکات.

964 دەزانێت، تەرمەکە لە رووبارى خابوورى زاخۆ لە نزیک گەڕەکى بێدار لەلایەن پۆلیسەوە دەرهێنراوەتەوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى زاخۆ.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژى پۆلیسى زاخۆ بە 964ـى وت،”بە پێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەرمەکە هیچ ئاسەوارێکى لێدان و زەبرێکى جەستەیى لەسەر نیە، بەڵام گومان دەکەین مردنەکەى نوێ بێت”.

رونیکردەوە، تەرمەکە رەوانەى فریاکەوتنى زاخۆ و پزیشکى دادى کراوە و لێکۆڵینەوەى زیاترى لەبارەوە دەکرێت.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

تەرمی ژنێک لە سکری دهۆک دۆزرایەوە دایکی حەوت منداڵە

تەرمی ژنێک لە سکری دهۆک دۆزرایەوە دایکی حەوت منداڵە