وەبەرهێنەران دیدار ئەنجامدەدەن

بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەچنە پێشانگەی کشتوکاڵی بەغدا

964+

ئەحمەد مستەفا

سبەی یەکشەممە 3.3.2024، لە بەغدا بازرگانانی هەرێمی کوردستان بەشداری پانزەهەمین، پێشانگەی هەفتەی کشتوکاڵی دەکەن، یەکێتی هاوردە و ناردنکاران چاوپێکەوتن بۆ وەبەرهێنەران دەڕەخسێنێت.

لە پێشانگاکەدا، ئامێر، بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی نمایش دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە 2.2.2024، مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران بانگهێشتکراوە بۆ پازدەمین پێشانگای هەفتەی کشتوکاڵی لە بەغدا، ئێمەش ئەمەمان وەک دەرفەت زانیوە بۆ کۆبوونەوە دیداری وەبەرهێنەران و سەرجەم ئەندامانمان بەشدای پێ دەکەین.

ئەو وتی، لە پێشانگاکەدا ئامێر و پێداویستی و بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی و پیشەسازی خۆراکییەکان نمایش دەکرێت، ‏پێشانگاکە دەبێتە لووتکەیەک بۆ بەیەکگەیشتن و چاوپێکەوتنی وەبەرهێنەران و بازرگانان و دەستی کار، هەروەک دەرفەتێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ پێشاندانی نوێترین تەکنەلۆژیای ئامێرە کشتوکاڵییەکان.

‏پێشانگاکە لە 3.3.2024 بۆ 8.3.2024 بەردەوام دەبێت و لە ناو پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی بەغدا دەکرێتەوە، بە قسەی مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بێت، جگە لە ئەندامەکانیان هەرکەس خوازیاری بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت پەیوەندییان پێوەبکات بۆ ناوتۆمارکردن.

هاوردە و هەناردەکاران: قەتەر پشکنینی بۆ هەنگوینی کوردی...

هاوردە و هەناردەکاران: قەتەر پشکنینی بۆ هەنگوینی کوردی کردووە

هاوردە و ناردنکاران داوای پەرەپێدانی گۆشتی سووری لە ئە...

هاوردە و ناردنکاران داوای پەرەپێدانی گۆشتی سووری لە ئەندامەکانی کرد