دیمه‌نێكی پێدانى هاوكارییه‌كه به ژینگه‌پارێزانى سه‌ركه‌پكان ... وێنه: بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سەرکەپکان
هی حكومه‌ت نییه
ژینگه‌پارێزانى چوارقوڕنه و سه‌ركه‌پكان هه‌ریه‌كەی 300 هه‌زاریان پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ردوو ناحیه‌ى چوارقوڕنه و سه‌ركه‌پكانى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین ژینگه‌پارێزان هه‌ریه‌كه‌یان وه‌كو هاوكارى 300 هه‌زار دیناریان پێدرا، پێدانى ئه‌م پاره‌يه‌ش كەرتى تایبه‌ت كردوویه‌تى و هی حكومه‌ت نییه.
ده‌زگایه‌كى مرۆیی به ناوى رێبه‌ر گرووپ به سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى K_DOOR ئه‌م هاوكارییه‌یان به‌سه‌ر ژینگه‌پارێزه‌كاندا دابه‌ش كرد.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانیى چوارقوڕنه، به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه ئه‌م كۆمپانیایه وه‌ك كارێكی خێرخوازى ئه‌م هاوكارییه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌ش ده‌كات و ئه‌مساڵیش به پێویستیان زانی به ژینگه‌پارێزانى بده‌ن.
ژینگه‌پارێزه‌كان سه‌ر به كۆمپانیای بیڤانن كه كارى پاككردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له سنوورى ئه‌م دوو ناحیه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌م ژینگه‌پارێزانه وه‌كو فه‌رمانبه‌ران موچه‌ى مانگانه‌یان دواكه‌وتووه، بۆیه له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیایه‌وه دیاریكران بۆ وه‌رگرتنى هاوكارییه‌كه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپانیایه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى راپه‌ڕین، هه‌یه بۆ كارى پاككردنه‌وه، بۆیه ئه‌وان وه‌كو شاره‌وانى ته‌نیا چاودێرى كاره‌كانیان و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه به‌پێی گرێبه‌ستى نوێی كۆمپانیا هه‌ریه‌ك له‌و ژینگه‌پارێزانه بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ موچه‌كانیان زیاد كراوه كه خۆیان مانگانه 300 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.