بارانبارین مەترسی جوتیارانی لەسەر بەرهەمەکانیان رەواندەوە

964+

سەعید محەمەد – خەبات

ئەو بارانەی هەفتەی رابردوو باری جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێری دڵخۆش کردووە، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خەبات دەڵێت: جوتیاران بە چڕی دەستیان بە چاندن کردووە.

+964 دەزانێت، بەر لە بارانبارینەکە جوتیاران زەوییەکانیان کێڵا بوو و ترسیان هەبوو لە چاندنی زەوییەکانیان، بەڵام بارانەکە یەکلای کردنەوە و مەترسیی وشکبوونیان نەما.

عەدنان کانەبی، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی خەبات بە 964+ـی راگەیاند: تا ئێستا نزیکەی 40 ملم  باران لە سنووری قەزای خەبات باریوە.

وەک ئەو دەڵێت پێش باران جوتیاران لە مەترسیدا بوون، ئەوانەشی نەیانچاندبوو چاوەڕێ بوون، بەڵام ئێستا جوتیاران بە چری زەوییەکانیان دەچێنن.

لە سنووری قەزای خەبات 75 هەزار دۆنم زەوی هەیە بۆ گەنم بەکار دێت، سەرچاوەی ئاودانیان بریتییە لە باران و پڕۆژەکان