سوپرایزیان بۆ کرد
سارۆ سێ ساڵە چاوەڕێى رۆژى لەدایکبوونیەتى
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
بەپێی رۆژمێری زاینی هەموو ئەوانەی لەرێکەوتی 29.2 لەدایكبوون، تەنیا چوار ساڵ جارێك دەتوانن ئەو یادە بكەنەوەو ئاهەنگی لەدایكبونی خۆیان بگێڕن.
سارۆ سەمەد، یەکێکە لەوانەى کە سێ ساڵە رۆژ دەژمێرێت تا رێکەوتی لەدایکبونەکەى بێت، تا ئەمڕۆ 29.2، ئاهەنگى رۆژى لە دایکبوونیان بۆ ئەنجامدا.
سارۆ سەمەد قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: هەستێكی خۆشم هەیەو دوای چوار ساڵ لەدایكبونی خۆم دەگێڕم، حەزمكرد وەك هەموو كەسێك ساڵانە یادەكە بكەمەوە، بەڵام ئەوە قەدەری خوایە کە من لەو رۆژە لەدایکبووم.
29.2.2024 لاى سارۆ سەمەد، رۆژێکى تایبەت بوو وەک خۆى باسى دەکات، چاوەڕێى ئەو رۆژەى دەکرد تا لەگەڵ خێزان و کەسە نزیکەکانى ئاهەنگى رۆژى لە دایکبونى ئەنجام بدات.
دایک و باوکى سارۆ، لەمڕۆدا سوپرایزیان بۆ کوڕەکەیان کردووە و دیارى تایبەت و ناوازەیان پێشکەش بە سارۆ کردووە.
شادان لەتیفى دایکى سارۆ بە 964ـى وت،”لەدایكبوونی سارۆ زۆر تایبەت و جیاوازە، لەبەرئەوەی چوارساڵ جارێك ئاهەنگی لەدایكبونیەتی، بۆیە هەموو چوارساڵ جارێك بەپێی تواناو ئیمكانیەتی خۆمان یادەكەی بۆساز دەكەین و قەرەبوی ئەوەی بۆ دەكەینەوە كە ساڵانە ناتوانین ئاهەنگى رۆژى لە دایکبونى بۆ بکەین”.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح