کۆبوونەوەی شاندێکی یه‌كێتی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسیكلی عێڕاق لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی هەرێم. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەرێمی کوردستان
یەکێتی ئۆتۆمبێلی عێراق رێکیدەخات
بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەرێم: پاڵەوانێتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل رێکدەخرێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی یه‌كێتی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسیكلی عێڕاق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی هەرێمیان کردووە و داوایانکردووە کە رێگەیانپێبدرێت پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پێشبڕكێی ئۆتۆمۆبیل له كوردستان رێکبخەن.
سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، بە مەرجێک رەزامەندیان داوە لەسەر بەڕێوەچوونی پاڵاوانێتییەکە ئەویش ئەوەیە کە دەبێت سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێل و ماتۆڕەکانی به‌شداربوو له هه‌ر چالاكییه‌ك، ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای عێڕاق هه‌ڵبواسن.
“تاوەکو ئێستا کات و شوێنی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە دیارینەکراوە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەمساڵ دەکرێت”، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش وای وت.
لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵەوانێتییەکە، سەردار ئیسماعیل وتی، لێهاتوویی ناوچه‌كه بۆ چالاكییه‌كانیان و بوونی شاخ و داخ و چۆڵ و شه‌قامی پان و به‌رین و مۆدێرن، سەرنجی یه‌كێتی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسیكلی عێڕاقی راکێشاوە.
شاندەکەی عێراق وتویانە، “بەم نزیكانه پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئۆتۆمبێل له كوردستان ساز ده‌كرێت”.