هەنگاوی یەکەم دەستیپێکرد

قایمقامیەتی پێنجوێن دەیەوێت لەرێگەی کردنەوەی خول خانمان بخاتە سەر کار

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

قایمقامی قەزای پێنجوێن خولێکی پیشەیی دوورمانی بۆ ژمارەیەک خانمی قەزا کردوەتەوە و قایمقامی قەزاکە دەڵێت، “ئامانجمان ئەوەیە خانمان ببنە خاوەن کاری خۆیان”.

زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، سەرپەرشتی خولەکە دەکات بە 964ی راگەیاند، “ئەو خولەی کراوەتەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکە بەناوی (پێنجوێن شاری فێربوون)ە، لە ئاستی سەرەتاییەوە دەستپێدەکات و دواتر ئاستی مامناوەند و پێشکەوتوانیش دەگرێتەوە”.

بەوتەی قایمقامی پێنجوێن، لە یەکەم رۆژی خولەکەدا 140 خانمی دانیشتووی قەزای پێنجوێن بەشداریان کردووە و راهێنانیان پێدەکرێت و فێری کاری دروومان دەکرێن.

خولەکە 12 تـا 13 رۆژ دەخایەنێت و رۆژانە بە دوو بەش، بەشێکیان لە کاتی بەیانیدا و بەشێکیان لە دوای نیوەڕۆدا راهێنانیان پێدەکرێت.

زانا رەحمان دەڵێت: پلانیانمان ئەوەیە دوای تەواو بوونی خولی دروومان خولی چنین بکەینەوە و پرۆژەکەمان زیاتر فراوان بکەین و بتوانین خانمی زیاتر بخەینە سەر کاری خۆیان و ئامانجیشمان لە کردنەوەی ئەم خولە ئەوە بووە کە خانمان بتوانن کاری تایبەت بەخۆیان بکەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە پێنجوێن بارینی بەفر چوار هێندە کەمیکردووە

لە پێنجوێن بارینی بەفر چوار هێندە کەمیکردووە