خۆی کرد بە ژێر بارهەڵگرێکدا و گیانی لەدەست دا

+964

دیلان محەمەد- سلێمانی

لە رووداوێکی هاتوچۆی سەختدا لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە ژێر بارهەڵگرێکدا و شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

رووداوەکە لە شەقامی مامۆستایانی سلێمانی کاتژمێر 11.05 خولەکی شەو روویداوە، دانا مەحمود ئەفسەری ئێشگر لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، “بارهەڵگرەکە بە نایاسایی لە ناوەڕاستی شەقامەکە وەستاوە و شیشی داگرتووە، ئۆتۆمبێلەکەش لە جۆری فۆرد بووە و بە خێراییەوە خۆی کردووە بە ژێر بارهەڵگرەکەدا و گیانی لەدەستداوە”

تیمەکانی هاتوچۆ دوای زیاتر لە کاتژمێرێک بەهۆی سەختی رووداوەکەوە، توانیان تەرمی شۆفێرەکە دەربهێنن، پاشان جوڵاندنی ئۆتۆمبێلەکە و دەرهێنانی لە ژێر بارهەڵگرەکە و ئاساییبوونەوەی هاتوچۆی شەقامەکە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح