به بڕیاری "سوودانى" یه
تەلبەندکردنی سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران راگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌لبه‌ندكردنى سنوورى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى ئێران به بڕیارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راگیراوه، تا كێشه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى هه‌رێمی كوردستان یه‌كلاده‌بێته‌وه كه به‌ر ئه‌و ته‌لبه‌نده ده‌كه‌ون.
ته‌لبه‌ندكردنه‌كه به بڕیارێكی پێشووى حكومه‌تى عێراقییه كه سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له رێگه‌ى ته‌لبه‌ندكردن، دیوارى كۆنكرێتى، خاڵى چاودێرى و پڕچه‌ككردنى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور توند ده‌كاته‌وه.
کاروان یاروەیس، په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا بۆ 964 ئاشكراى كرد كه هۆكارى راگیرانى كارى ته‌لبه‌ندكردنه‌كه له‌لایه‌ن خودى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه له دوێنێوه راگیراوه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى داواكاریان پێشكه‌شكردووه.
وتیشی “داواكارییه‌كه‌مان ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه بوو كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م سنورانه و به‌هۆى ته‌لبه‌ندكرنه‌كه رووبه‌رێكی زۆرى زه‌ویه‌كانیان به‌رده‌كه‌وێت كه هه‌مووى له‌وه‌ڕگا و زه‌وى كشتوكاڵین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان ئه‌و داواكارییه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ویش راسته‌وخۆ بڕیاری راگرتنه‌كه‌ى داوه، تا چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و رووبه‌ره زه‌ویه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه به‌ر ئه‌و ته‌لبه‌نده ده‌كه‌وێت له گونده‌كانى ناحیه‌ى قۆره‌تووى گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كات، له‌وێشه‌وه بۆ گونده‌كانى سنورى ته‌وێڵه و بیاره و تا ده‌گاته به‌شێكى گونده‌كانى سنوورى قه‌زاى پێنجوێن.
كاروان یاروەیس ده‌ڵێت، نازانن رووبه‌رى ئه‌و زه‌ویه‌ى هه‌رێمی كوردستان چه‌نده، به‌ڵام خاكێكی زۆره و ته‌لبه‌ندكردنه‌كه‌ش وایكردووه، له‌و سنورانه ئێران زیاتر بێته ناو قوڵایی خاكى هه‌رێم.
به‌قسه‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره، هه‌رچه‌نده بڕیاری توندكردنى سنووره‌كان به ته‌نیا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه یه‌كلایه‌نه ئه‌نجام ده‌درێت و ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى پێوه نیه، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئه‌وه بووه‌ته ناڕه‌زایی دانیشتوانى گونده‌كانى ئه‌م سنورانه”.
یه‌كێك له‌و داواكاریانه‌ى له محه‌مه‌د شیاع سوودانى كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ته‌لبه‌ندكردنه‌كه له سه‌ر خاڵى سفرى سنوریدا دروستبكرێت.