لە هەولێر

لە رووداوێکی ئاگر کوژاندنەوە ئەفسەرێک گیانی لە دەستدا

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاندووە، لە رووداوێكی ئاگر كەوتنەوەی ماڵێك لە گەرەكی زیلان، مقەدەمێک بەناوی فەریدون سديق بەهۆی کاریگەری دووکەڵ گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی بەرگری شارستانی رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو ئەفسەرە لەناو ئاگری ماڵەکە گیریخواردووە، دوای ئەوەی دەرهێنراوە بەهۆی کاریگەری ھەڵمژینی دوکەڵ گیانی لەدەستداوە.

مقەدەم کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەو ئەفسەرە خاوەنی ماڵەکە بووە، تیمێکی گەڕەکی رزگاری گەیشتوونەتە شوێنەکە منداڵەکانی و خێزانەکەیان رزگارکردووە، دوای ئەوەی مقەدەم فەریدون دەردەهێنن و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ دەکەن، بەڵام لەرێگای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەوتەی کاروان میراودەلی، ئەو ئەفسەرە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوت و گاز بووە.