بەفرێکی زۆر لە قەرەداغ باریوە، فۆتۆ: 964
لە سلێمانیش شەقام بەستوویەتی
مەچن بۆ قەرەداغ رێگا باش نییە
+964
دیلان محەمەد جەزا
بەهۆی بەفربارینەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری قەزای قەرەداغ کراوەتە پشووی فەرمی، تیمی رێگەوبانیش سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن.
رەئوف کەمال قائیمقامی قەرەداغ بە 964 وت، بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرەی لە شەوی رابردووەوە رووی لە ناوچەکە کردوە، ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە لە سنووری قەزای قەرەداغ.
باسی لەوەش کرد، بۆ ئەوەی فەرمانبەران و قوتابیان دووربن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، ئەمڕۆیان کردووەتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنوورەکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمی رێگەوبان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگای قەزاکە و گوندەکانن، بەفر نزیکەی 20 سانتیم باریوە، لە رێگای سەر شاخ رێگاکە بۆ هاتوچۆ باش نییە.
له سلێمانیش شهقام بهستوویهتی
له ناو شاری سلێمانیش، بههۆی بهفربارینهوه شەقامی هەواری شار بەرەو تونێلی پێشڕەو بەربەست کرا، چونكه بهستوویهتی و كێشهی بۆ هاتوچۆ دروست كردووه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا