رێكخستنه‌وه‌ى زۆرى پێده‌چێت
دوكاندارانى له‌نگه كه‌لوپه‌له‌كان ده‌بەنه‌وە ماڵه‌وه
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
به‌شێك له دوكاندارانى له‌نگه كه‌لوپه‌لى دوكانه‌كانیان ده‌بەنه‌وە ماڵه‌وه.
پەیامنێری 964 رووماڵی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە دەکات و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى 40 مه‌تر و 100 مه‌ترى دوكانداره‌كانى ئه‌م بازاڕه به لێشاو كه‌لوپه‌لى ناو دوكانه‌كانیان له ئۆتۆمبێل بارده‌كه‌ن و ده‌یانبەنه ماڵه‌وه.
دوكاندارێكی بازاڕى له‌نگه به 964ـى وت، كه‌لوپه‌لى دوكانه‌كه‌ى كۆده‌كاته‌وه و ده‌یانباته‌وه ماڵه‌وه، چونكه ده‌ڵێت، بازاڕه‌كه زۆرى پێده‌چێت تا رێكده‌خرێته‌وه.
وتیشی “دوكاندارێكی زۆر زیانیان پێگه‌یشتووه و ئێمه‌ش بۆ سه‌لامه‌تى كاڵاكانمان دوكان چۆڵ ده‌كه‌ین.
ئه‌م ئێواره‌یه ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن