لە فێستیڤاڵێکدا نمایشکران

لە لایەن خوێندکارانی پەیمانگایەکەوە لە زاخۆ 42 داهێنان ئەنجامدراوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

خوێندکارانی پەیمانگای زاخۆی ناحکومی چەندان داهێنانیان کردووە و لە فێستیڤاڵێکدا نمایشکران.

ئەمڕۆ دووشەممە 26.2.2024 پەیمانگای ناحکومی زاخۆ لە رێگەی خوێندکارەکانیانەوە 42 داهێنانی جۆراوجۆریان ئەنجام دا و نمایشکران.

داهێنانە جۆراوجۆرەکان پێکهاتبوون لە ( پڕۆگرامکردنی رۆبۆتێک، دروستکردنی گۆچانی نابیناکان، سیستمی پارک، سکیوریتی، سیستەمی ژمێریاری و چەندین پڕۆژەی دیکە ).

ئەیاز خالید سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، 42 داهێنانی جۆراوجۆریان لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش کردووە، کە لەلایەن خوێندکارانی خۆیانەوە دروستکراون و پرۆژەی دیکەشیان لەبەردەستدایە لە چەند بوارێکی دیکەدا داهێنان بکەن.

یەکێک لە خوێندکارە داهێنەرەکانیش دەڵێت، گۆچانێکی بۆ نابینایان دروستکردووە کە لە مەودای 10 بۆ 12 سانتیم هەستەوەرەکەی کار دەکات و نابیناکە ئاگادار دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە زاخۆ تاقیگەیەک بۆ شرۆڤەکردنی دەنگ کرایەوە

لە زاخۆ تاقیگەیەک بۆ شرۆڤەکردنی دەنگ کرایەوە