دیمه‌نێكی دارگوێزه شكانهوهكه.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى كاسكان
زیانى به مزگه‌وتیش گه‌یاندووه
له گوندێكى بنارى قه‌ندیل ره‌شه‌با دارگوێزێكى ته‌مه‌ن 100 ساڵى شكاند
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی بنارى قه‌ندیل، به‌هۆى ره‌شه‌باوه چه‌ندین دار شكاون و له ره‌گه‌وه ههڵتهكاون، به‌ڵام دارێكیان كه گوێزه ته‌مه‌نى زیاتر له 100 ساڵه‌و له‌ناو قه‌ده‌وه شكاندوویه‌تى.
گوێز، سپیندار، بەڕوو و مازوو له‌و دارانه‌ن كه به‌هۆی رهشهباكهوه له‌و گونده زیانیان به‌ركه‌وتووه.
سامان كاسكانى، خه‌ڵكى ئه‌م گونده‌یه، به 964ـى وت، له‌دوێنێوه ره‌شه‌با له سنوورى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل به‌رده‌وامه و زیانى جۆراوجۆرى گه‌یاندووه.
وتیشی “ته‌نیا له گونده‌كه‌ى ئێمه چه‌ندین داری شكاندوون و له‌ره‌گه‌وه ههڵیتهكاندوون، كه یه‌كێكیان دار گوێزه و ته‌مه‌نى سه‌رووى 100 ساڵه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر له گونده‌كه‌یان زیان به بنمیچی مزگه‌وته‌كه‌یان كه‌وتووه و گۆڕه‌پانێكی یاریشیان هه‌یه زیانى به‌ئه‌ویش گه‌یاندووه.
گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیل سه‌ر به ناحیه‌ى ناوده‌شتى قه‌زاى پشده‌ره، نزیكه‌ى 15 ماڵى لێ ده‌ژین.