دیمەنێک لە ئاسمانەوە قەزای سەیدسادق نیشان دەدات _ وێنە: ئەرشیف
"دەبێت محاویلە دابنێن"
فەرمانگەی کارەبای سەیدسادق دوا مۆڵەت دەداتە خاوەن باخ و ڤێلاکان
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرمانگەی کارەبای سەیدسادق دەڵێت، “هەر باخ و ڤێلایەک لەبری محاویلەی خۆی، سوودی لە کارەبای گوند و گەڕەکەکانی سەنتەری قەزاکە وەرگرتبێت لە دوای 1.3.2024 کارەباکەیان دەبڕدرێت”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەوەشی وتووە، “ئەو شوێنانە، نابێت بەهیچ شێوەیەک لە محاویلەی گوندەکانەوە، کارەبایان راکێشا بێت، یاخود لە محاویلەی گەڕەکانەوە، بۆیە دەبێت لەسەر ئەستۆی خۆیان محاویلە دابین بکەن”.
سەیدسادق نرخی غازی جێگیر کرد و چاودێریی دەکات
کۆتا رۆژ بۆ راگرتنی ئەو هێڵی کارەبایانەی بۆ باخ و ڤێلاکان راکێشراون 1.3.2024 دەبێت، فەرمانگەکە دەڵێت، “خۆیان نەیبڕن، ئێمە بۆیان دەبڕین”. رەزا محەمەد قایمقامی قەزاکە لەبارەی ئەو بڕیارەوە بە 964ی وت، ژمارەیەک باخ و ڤێلا، وەک دەستدرێژیکردنە سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی بەو کارە هەستاون.
بە قسەی قایمقام بێت، کە هاوکات سەرۆکی فەرمانگە ئیدارییەکانی قەزاکەیە، لەو رێگەیەوە دەتوانن بزانن چەند مێگای کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی بە نارێکاری بردراون، وە کاریگەری لەسەر کارەبای گوند و گەڕەکەکان کردووە، دانانی محاویلە بۆ ئەو شوێنانە و لەسەر ئەرکی خۆیان، ئامانج رێکخستنەوەیەتی.
بەپێی سۆراغی 964 لە دەرەوەی سەنتەری قەزاکە و لەسەر زەوی کشتوکاڵی یان لە ناوچە گەشتیارییەکانی گوندی ریشێن و سەراو، باخ و ڤێلا کراونەتەوە، و هەندێکیان سوودیان لە هێڵی کارەبای گوند و گەڕەکەکانی قەزاکە وەرگرتووە و کارەبایان لە رێگەیەوە بۆخۆیان راکێشتووە.