68 قوتابخانە بەشداریان کردبوو

چالاکیه‌كی وەرزشی لە هەولێر کۆتایی هات بەڵام سه‌رپه‌رشتیارێك گله‌یی هه‌یه‌

964+
شیـراز عەبدوڵا ـ هەولێر

چالاکی وەرزشی تۆپی پێی پەروەردەی ناوەندی هەولێر بەکۆتاهات، سەرپەرشتیاری هونەری لە چالاکی وەرزشی پەروەردەی ناوەندی هەولێریش رەخنە لە مامۆستایانی وەرزشی قوتابخانەکان دەگرێت و دەڵێ “گرنگی بە وەرزش نادەن”.

ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی وەرزشی “یانەی ئافرەتانی هەولێر” لە یاری کۆتاییدا قوتابخانەی شکاک 2 بە 1 گۆڵ لە قوتابخانەی پێشکەوتنی بردەوە، ئەرخەوان 3 ـ 1 گۆڵ لە شەرفکەندی بردەوە، خەڵاتیش بەسەر یاریزانان دابەشکرا.

68 قوتابخانەی بنەڕەتی لە 1 تا 6 و 30 قوتابخانە لە 7 تا 9 بەشداربوون لە چالاکی وەرزشی بۆ تۆپی پێی پەروەردەی ناوەندی هەولێر .

کانەبی عەزیز، سەرپەرشتیاری هونەری لە چالاکی وەرزشی پەروەردەی ناوەندی هەولێر بۆ 964 وتى، باشترین شوێن بۆ دیاریکردنی یاریزان پەروەردەکانە، چونکە یاریزان لە تەمەنێکی بچووکدایە، پێشتر راهێنەری یانەکان سەردانی یاریگاکانی کوردستانیان دەکرد بۆ هەڵبژاردنی یاریزان، بەڵام ئێستا ئەوە زۆر بە کەمی دەبینرێت.

وتیشی “مامۆستای وەرزش لە قوتابخانەکان وەک پێویست نین ئەمەش وایکردوە چالاکی وەرزشی کەم بێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست نەتواندراوه‌ پێداویستی وەرزشی بۆ قوتابخانەکان دابین بکرێت و خول و راهێنانیش بە مامۆستایانی وەرزش بکرێته‌وه‌ .
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئەرسەلان عەبدوڵا بوو بە باشترین میدیاکاری کوردی وەرزش...

ئەرسەلان عەبدوڵا بوو بە باشترین میدیاکاری کوردی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق