"هاندەران توڕەن"

نەسر بردییەوە و سزادانی رۆناڵدۆش لە رێگەیە

964+
سۆما حەکیم زادە

یارییەکەی نێوان نەسر و شەباب هەرچەندە رۆناڵدۆی توڕەکرد، بەڵام توانی سەرکردایەتی یانەکەی بکات و نەسر بە 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ، سەرکەوتن بەسەر یانەی شەباب تۆماربکات.

ئەم یارییە لە درێژەی هەفتەی بیست و یەکەمی خولی سعودییە ئەنجامدرا، رۆناڵدۆ وەک هەمیشە یەکێک بوو لە یاریزانە درەوشاو و کاریگەرەکانی یانەکەی و توانی یەکێک لە سێ گۆڵەکەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بۆ یانەکەی تۆماربکات.

لە یارییەکەدا بەهۆکاری ئەوەی بەردەوام هاندەرانی تیپی رکابەر، ناوی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین و خاوەن هەشت نازناوی باشترین یاریزانی جیهان یان دەهێنا، کاردانەوەی رۆناڵدۆی لێکەوتەوە و رەفتارێکی نامۆ بەرامبەر ئەنجامدان، ئەوەش بووە بەرباسی لە سۆشیال میدیادا.

یانەی شەباب بڕیاری وایە، سکاڵایەکی فەرمی لەسەر ئەم یاریزانە پورتوگالییە تۆمار بکات.

رۆژنامەوی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە، لیژنەی رێکخستن پلانی هەیە بەخێرایی پێداچوونەوە بە سەرجەم ڤیدیۆ بڵاوکراوەکاندا بکات و لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی و بڕیاری سەبارەت بە سڕکردنی ئەم یاریزانە رابگەیەنێت.

ئەمە دەیەمین جارە، هەڵسوکەوت و کاردانەوە جیاوازەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبنە بەرباس لە خولی سعودییە، پێشتر ئاماژەیەکی نامۆی بەرامبەر هاندەرانی هیلال کرد و ماوەیەک پێش ئێستا ئاڵا شینەکەی هیلالی خستە ناو شۆرتە وەرزشییەکەیەوە و دواتر فڕێیدا.

جارێکى دیکە رۆناڵدۆ باشترینە

جارێکى دیکە رۆناڵدۆ باشترینە

بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نینۆکەکانی رەش دەکات؟

بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نینۆکەکانی رەش دەکات؟