سەنتەری بێلانەکانیش دەگرێتەوە

پێداچوونەوە بە کاری سەنتەرەکانی ئۆتیزمدا دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

پێداچوونەوە بە کاری سەنتەرەکانی ئۆتیزمی حکومی و ناحکومیدا دەکرێت و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، هەر سەنتەرێک کەمتەرخەم بێت مۆڵەتەکەی لێ وەردەگرنەوە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 24.1.2024 لە شاری سلێمانی بووە و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کردووە.

وەزارەتەکە لە زاری وەزیرەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، پێداچوونەوە بەسەنتەرە حکومی و ناحکومییەکانی ئۆتیزمدا دەکرێت و سەنتەری بێلانەکانیش دەگرێتەوە، “هەر سەنتەرێک لە بەجێهێنانی ئەرکەکانی کەمتەرخەم بێت مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە”.

لەناو شاری سلێمانی یەک سەنتەری حکومی  ئۆتیزم هەیە لەگەڵ زیاتر لە پێنج سەنتەری ناحکومیدا”.

بەپێی قسەی کوێستان محەمەد بێت، لیژنەیەک لە پسپۆڕی دەروونی و لایەنی پەیوەندیدار پێکدەهێندرێت و سەردانی سەنتەرەکان دەکەن.

ئەو پێداچوونەوەیە تەنیا سەنتەرەکانی شاری سلێمانی ناگرێتەوە، بەڵکو تەواوی ئەو سەنتەرانە دەگرێتەوە لە هەرێم کە وەزارەتەکانی تەندروستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی مۆڵەتی پێداون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نزیکەی چوار هەزار کەیسی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.

دەربەندیخان پێویستی بە سەنتەری ئۆتیزمی حکومیە

دەربەندیخان پێویستی بە سەنتەری ئۆتیزمی حکومیە